لەسەر داوای ئێران کەمپی کوردانی رۆژهەڵات لە کۆیە بە دیوار هەڵدەچنرێت
  2024-02-23       814       

بەرپرسێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت، بڕیاردراوە چواردەوری کامپی ئازادی لە کۆیە بە دیوار هەڵبچنرێت، بەڵام ئەوان لەو بڕیارە ناڕازین و داوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە.
 
 ئاوێنە: حەمەنەزیف قادری، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە میدیای پارتی راگەیاند، "بڕیاردراوە کامپی ئازادیی کۆیە کە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستانی تێدا نیشتەجێ کراون، چوار دەورەکەی بە دیوار هەڵبچنرێت، بەڵام بەڵام ئێمە قبووڵمان نەکردووە و لەگەڵ یەکێتی لە گفتوگۆداین".
 
حەمەنەزیف قادری وتی، بڕیارە لەم رۆژانەدا لەگەڵ یەکێتی کۆببنەوە و ئەو بابەتە تاوتوێ بکەن، " ئێمە هەرێمی کوردستان بە لێڤەگەڕی نەتەوەیی دەزانین و تەنیا لەگەڵ سەرۆکایەتی و سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستانیش کۆدەبینەوە و داوای چارەسەر لەوان دەکەین، پارتی و یەکێتی دەتوانن رۆڵی باش بگێڕن و هەنگاوی پێویست بۆ ئەم بابەتە بنێن.
 
 حەمەنەزیف قادریش نەیشاردەوە کە ئەو بڕیارە لە رێککەوتننامەی ئەمنی بەغدا و تاراندا هاتووە و وتی، "دیواربەندکردنی ئەو کامپە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکە هاتووە، بەڵام بەو واتایە نییە کە هەرچییەک لەو رێککەوتنەدا هاتبوو قبووڵ بکرێت، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین کە هەر بڕیارێکی نەخوازراو درا، جێبەجێ بکرێت".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×