بە ناردنی فیشەکێک هەڕەشە لە کۆمەڵەی کوردان کرا
  2024-02-23       871       

ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیی کورد، لە شاری برێمەن لە ئەڵمانیا، بە نامەیەک، کە تێیدا فیشەکێک هەبوو بە نووسینی “SS” و خاچی چەماوە، هەڕەشەی لێ کرا.

ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیی کورد، لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا، نامەیەکی هەڕەشە ئامێزی بە پۆست پێگەیشت.

نامەکە لە ٢١ـی ئەم مانگە، لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە، کە فیشەکێک و نووسینی SS و خاچی شکاوی لەسەربوو، خرایە ناو سندووقی پۆستەی کۆمەڵەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەکە، بە بەردەوام لە ژێر چاودێری پۆلیسدان، بەم دواییانەش لە ١٣ـی کانوونی دووەم پۆلیس هێرشیان کردە سەر کۆمەڵەکە، سەرەڕای ئەوەش کۆمەڵەکە بەو شێوەیەیە هەڕەشەیان لێدەکرێت.

نوێنەرانی کۆمەڵەکە لە ٢٢ـی شوبات، بەرامبەر ئەم نامەی هەڕەشەیە، سکاڵایان بەرزکردەوە.

هەروەها، لە ٢٣ـی تشرینی دووەم، نامەی هەڕەشە ئامێز بە نووسینی “دەتانکوژین” نێردرا بۆ کارگەی کوردان لە شاری برێمەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×