كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ باران بارین دەستپێدەكاتەوە
  2024-03-09       261       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات، ئەمڕۆ شەممە، باران بارین دەستپێبكاتەوەو سبەینێش بەشێوەی نمەباران بەردەوام بێت و هەروەها لەم دو رۆژەدا ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان هەیەو پلەكانی گەرماش جێگیردەبن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمانى هەرێم نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ دەستپێکردنى باران بارین بەتایبەت لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى کە بارانى مامناوەندى لێدەبارێت بەڵام بۆ ناوچەکانى تر نمە باران دەبێت و لەکاتەکانى ئێوارەشدا ئەگەری بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان هەیە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچەهەورو هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کات و شوێن، لە ناوچە شاخاوییەکان باران بارین مامناوەند دەبێت و هەندێکجار هەورە بروسکەشی لەگەڵدایە لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە هەندێ لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان.  ئاماژەی بەوەشداوە، سبەی پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 17، سلێمانی: 16، دھۆک: 16، کەرکوک: 20، ھەڵەبجە: 18، سۆران: 13، گەرمیان: 22 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×