ئایدن مەعروف: وەك بەرەی توركمانی بە لیستێك بەشداری هەڵبژاردن دەكەین
  2024-03-09       336       

ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی رایگەیاند، پێشوازی لە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن و وەك بەرەی توركمانی بە لیستێك بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكەن.

ئاوێنە: ئایدن مەعروف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی، ئەمڕۆ شەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەکو بەرەی تورکمانی بە لیتسێک بەشداری دەکەین، کەلەم کاتەدا بۆ ئێمە زۆر گرنگە.

وتیشی"وەکو بەرەی تورکمانی کوردستانی عێراق، ئێمە هەموکات لەگەڵ ئەوەدابوین کە ئەو گرفتانەی هەیە لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، بەرێگای گفتوگۆ چارەسەر بکرێت، ئێمە وەکو لایەنی سیاسی تورکمانی و پێکهاتەی تورکمانیش، هیچ کاتێک لایەنێک نەبوین لە کێشەی نێوان لایەنە سیاسییەکان، ئێمە دەمانەوێت ببین بە فاکتەرێکی باش و سەرەکی بۆ چارەسەری گرفتەکان".

ئایدن مەعروف بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراقی بۆ نەهێشتنی كورسی كۆتای پێكهاتەكان بە بڕیارێك لە "له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا"و "دژی سیستمی كۆتا و دژی مافه‌كانی مرۆڤ و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كان" ناوبردو وتیشی"به‌ته‌واوی بڕیارێكی سیاسی بو‌ و غه‌درێكی گه‌وره‌ بو‌ كه‌ له‌ پێكهاته‌كان كرا".

بەقسەی ئایدن مەعروف، ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ ئێستا بڕیارەكە به‌ده‌ستكەوت بۆ خۆیان هه‌ژمار ده‌كه‌ن ره‌نگه‌ له‌ له‌ داهاتودا "پاشگه‌ز ببنه‌وه‌" چونكه بەبڕوای ئەو‌ بڕیاره‌كه‌ مه‌به‌ستی "لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌."

جەختیشی كردەوە كە ئەوان پێشوازی له‌ دیاریكردنی واده‌ی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن و پێویسته‌ هه‌مو لایه‌نه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ كار بۆ هه‌ڵبژاردنێكی "خاوێن" بكه‌ن، "وه‌كو به‌ره‌ی توركمانی عێراقیش ئه‌گه‌ر كورسی پێكهاته‌كان هه‌بێت یاخود نا به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×