یەبەشە: لە هێرشەكەی دوێنێی توركیادا لە شەنگال فەرماندەیەكمان شەهیدبو
  2024-03-09       270       

فەرماندەیی یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال(یەبەشە) رایگەیاند، لە هێرشەكەی ئێوارەی دوێنێی توركیادا بۆ سەر گوندی رەزکای سەر بە تلعزێری قەزای شەنگال، شەڕڤانێكیان شەهیدبوە كە پلەی فەرماندەی تابوری هەبوە.

ئاوێنە: فەرماندەیی یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال(یەبەشە)، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، سەعات 5:30 خولەكی ئێوارەی دوێنێ 3ی 8ی 2024 توركیا هێرشێكی ئاسمانی كردە سەر هێزەكانمان لە گوندی رەزکا، لەو هێرشەدا شەڕڤانێكمان شەهیدبو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە ئەو شەڕڤانەی شەهیدبوە ناوی ناسناوی "مەجدەل فەقیر" بوەو لە ساڵی 2016 پەیوەندی بە ریزەكانی یەبەشەوە كردوە كە "لەم دواییانەدا لە ئەرکی فەرماندەیی تابوردا لەپێناو ئارامی و ئاسایشی شەنگال لەناو تێکۆشاندابو و بەرپرسیارێتی قورسی لە ئەستۆبو."

ناسنامەی تەواوی ئەو كەسەی لە هێرشەكەدا شەهید بوە بەم جۆرەیە:

ناسناو: مەجدەل فەقیر

ناو و پاشناو: مەجدەل حەسەن خەڵەف خەلیل

کات و شوێنی لەدایکبون: 1992/ خرباتێ قەواڵا- تلعزێر

مێژو و شوێنی پەیوەندی: 2016/ تلعزێر

کات و شوێنی شەهیدبون: 8/3/2021 گوندی سکەنیێ (رەزکا).

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×