بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لەکۆگەیەکی کەرەستەی بیناسازیی لەشاری هەولێر کەوتەوە؛ پارێزگای شاره‌كه‌ش دەڵێت، "ئاگره‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه‌و خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتۆتەوە."
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی كۆگایه‌كی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازیی باكوری هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه.
وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌یان بۆ كرد، به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه، زیانی گیانی نه‌بووه ته‌نیا زیانی مادی لێ كه‌وتۆته‌وه.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگر له‌كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌لی بیناسازی له‌نزیك ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌باكوری هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌و زیانێكی زۆری مادده‌ی لێكه‌وته‌وه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه، قه‌باره‌ی زیانه‌كانی ئاگره‌كه زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلاره.