"چاوەڕوانده‌كرێت سەرەتای‌ ئەم هەفتەیە بەغداد 618 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی‌ کوردستان بنێرێت"
  2024-03-09       272       


سەرچاوەیەک له‌وەزارەتی‌ دارایی هەرێمی‌ کوردستان ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ وەزارەتی‌ دارایی عێراق هیچ تێبینییەکی‌ لەسەر شێوازی‌ ئامادەکردنی‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم نه‌بوه‌و "چاوەڕوانده‌كرێت سەرەتای‌ ئەم هەفتەیە بەغداد 618 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی‌ کوردستان بنێرێت".

ئاوێنه‌: سەرچاوەكەی‌ وەزارەتی‌ دارایی هەرێم به‌میدیاكانی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، رۆژی‌ چوارشەممەی‌ رابردو لیستی‌ موچەی‌ موچەخۆرانی‌ هەرێمی‌ کوردستان ئاڕاستەی‌ وەزارەتی‌ دارایی عێراق کراوەو تائێستا وەزارەتی‌ دارایی هیچ تێبینییەکی‌ لەسەر شێوازی‌ ئامادەکردنی‌ لیستەکە نەبووە.

ده‌شڵێت، لیستی‌ موچەی‌ موچەخۆرانی‌ هەرێمی‌ کوردستان بەدو بەش ئاڕاستەی‌ بەغداد کراوە، بەشی‌ یەکەم وەزارەتە شارستانییەکان، خانەنشینان، تۆری‌ پاراستنی‌ کۆمەڵایەتی‌ بەگوێرەی‌ ئەو لیستە ناوەکان نێردراوە کە داواکراوە، بەڵام بەشی‌ دووەم وەزارەتە ئەمنییەکان تەنیا ئاماژە بەژمارەی‌ میلاک‌و بڕی‌ موچەکانیان کراوە، مانگەکانی‌ رابردو بەهەمان میکانیزم لیستی‌ موچە نێردراوەو کێشەی‌ نەبووە.

سەرچاوەکەی‌ وەزارەتی‌ دارایی هەرێمی‌ کوردستان باسی‌ لەوەشکردووه‌، چاوەڕوانن بەزوترینکات کە سەرەتای‌ ئەم هەفتەیەیە، بەغداد 618 ملیار دینارەکە بۆ هەرێمی‌ کوردستان بنێرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×