توركیا سنووری ئامێدی بۆردوومان دەکات
  2024-03-10       187       

كەمێك پێش ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی  توركیا بۆردوومانی گوندی سەرگەلی لە بناری چیای مەتینا كرد و تا ئێستاش ژمارەی زیانە گیانى و مادییەكان نەزانراوە.

بەپێى زانیارییەکان، كەمێك پێش ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی  توركیا بۆردوومانی گوندی سەرگەلی لە بناری چیای مەتینای سنووری شارۆچكەی ئامێدی كرد، تا ئێستاش ژمارەی زیانە گیانى و ماددییەكان نەزانراوە.

جێگەی ئاماژەیە،  توركیا ڕۆژانە گوند و ناوچەکانى هەرێمی كوردستان بۆردوومان دەكات و هاوڵاتیی مەدەنیی دەكاتە قوربانی، لە بەرامبەر ئەم هێرش و داگیركەرییانەی توركیا هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان بێدەنگیان هەڵبژاردووە و هیچ وەڵامێكی كردارییان بۆ ئەو هێرشانە نییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×