حکومەتی هەرێم ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند
  2024-03-10       356       

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەریم بلاویکردەوە، پشووەکە لە ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاری کراوە؛ کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠.

ئەوەشیخستەڕوو کە ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی ئاداری ٢٠٢٤، دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×