وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی دوشه‌ممه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زان دیاریكرد.
ئاوێنه: پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لیژنه‌ی بینینی مانگ له‌وه‌زاره‌تی ئهوقافو كاروباری ئایینی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه لاوه‌كییه‌كانمان له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز كۆبوه‌وه.
راشیگه‌یاند، دوای پرۆسه‌یه‌كی وردی چاودێریكردن، ده‌ركه‌وت مانگ به‌به‌ڵگه‌ی شه‌رعی بیندراوه، بۆیه لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ به‌پشت به‌ستن به‌به‌ڵگه شه‌رعییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی دوشه‌ممه 11ی 3ی 2024 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه له‌هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات دیوانی وه‌قفی سوننی لهعێراقو سعودیەو زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی‌و عه‌ره‌بی سبه‌ی دوشه‌ممه‌یان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریكرد.