به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی مانگانه ته‌نها خشته‌ی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان دیاری ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی دوباره گۆڕانكاریی لهبەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییهكاندا كرد كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بڵاویكردبوه‌وه.
ئاوێنه: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكردۆته‌وه، بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان لەمانگی رەمەزاندا بەمشێوەیە دەبێت:
- رۆژانە موەلیدەکان لەکاتژمێر (1)ی پاشنیوەڕۆ تا کاتژمێر (1)ی شەو کاردەکەن.
- (1)ی شەو بۆ (3)ی بەرەبەیانی کارناکەن.
- (3)ی بەرەبەیان بۆ 5:30 ی بەیانی کاردەکەن.
- بەپێی ئەم بەرنامە نوێیە بەیانیان 6:30 بۆ 8 ی بەیانی کارناکەن و رۆژانی هەینی و پشوەکانیش هەمان بەرنامە دەبێت.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییهكانی بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان به‌مشێوه‌یه بڵاوكردبوه‌وه:
–رۆژانە موەلیدەکان لەکاتژمێر (1)ی پاشنیوەڕۆ تا کاتژمێر (5:30) بەرەبەیانی کاردەکەن.
– بەپێی ئەم بەرنامە نوێیە بەیانیان 6:30 بۆ 8ی بەیانی کارناکەنو رۆژانی هەینی‌و پشوەکانیش هەمان بەرنامە دەبێت.
دیاریكردنی بەرنامەی کارکردنی موەلیدەی ئەهلییهكان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانییه‌وه له‌كاتێكدایه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ خشته‌و به‌رنامه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی ناكات به‌هاوڵاتیان له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا.