كۆمسیۆن 9 ڕۆژی‌ بۆ تۆماركردنی كاندیده‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرد
  2024-03-10       293       


كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق واده‌ی‌ تۆماركردنی‌ لیستی‌ ناوی‌ كاندیدانی بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌رده‌م هاوپه‌یمانێتیی‌و پارت‌و لایه‌نه‌‌ سیاسییه‌كان‌و كاندیده‌ سه‌ربه‌خۆكان دیاریكرد.

ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی نێوان 13 بۆ 22ی ئه‌م مانگه‌، ده‌رگای پێشكه‌شكردن له‌به‌رده‌م‌ هاوپه‌یمانێتیی‌و پارت‌و لایه‌نه‌‌ سیاسییه‌كان‌و كاندیده‌ سه‌ربه‌خۆكان بۆ به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه‌ ده‌بێت.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 10ی 6ی ئه‌مساڵی‌ وه‌ك ڕۆژی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه‌.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×