تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه پرۆسه‌ی وردبینی له‌لیستی موچه‌خۆران به‌رده‌وامه‌و هیچ کێشەیەک لەلیستهكهدا نیە. ئاشكراشیی ده‌كات، "بۆ چارەسەر کردنی کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و سەرۆکی دادگای فیدراڵی لەپەیوەندیدان".
ئاوێنه: ئەمڕۆ یەکشەممە، تەیف سامی له‌باره‌ی دوایین هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی وردبینی لیستی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم رایگەیاند، تائێستا هیچ کێشەیەک لەلیستهكهدا نیەو بەردەوامن لەوردبینیکردن لەلیستەکەداو دوای وردبینی لیستی موچە بەپێی وەزارەتەکان رێکدەخەن.
سەبارەت بەچارەسەر کردنی کێشەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووه، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و سەرۆکی دادگای فیدراڵی لەپەیوەندیدان.
ئەوەشی خستەرو، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم تەنها لیستی موچەی فەرمانبەرانو سەرجەم موچەخۆرانی مەدەنی بۆ ناردون، لیستی موچەی پێشمەرگەو خانەنشینانی پێشمەرگە نەنێردراون.
رۆژی چوارشەممەی ڕابردو 6ی 3ی 2024، وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە كه بەواژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، لیستی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوه.
پێشتر تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندبو، لەگەڵ ناردنی لیستی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، موچەی فەرمانبەران دەنێرن.
به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی نزیكده‌بینه‌وه له‌ناوه‌ڕاستی مانگی سێ، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تی عێراق پاره‌ی پێویستی بۆ موچه‌ی مانگی 2ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه، ئه‌مرۆ 70 ڕۆژه موچه‌خۆران موچه‌ی یه‌ك مانگی ئه‌مساڵیان وه‌رگرتووه‌و دیار نییه كه‌ی موچه‌ی مانگی شوبات‌و مانگه‌كانی دیكه وه‌رده‌گرن.