ئاگر لە کامپێکى ئاوارەکان لە سنوورى زاخۆ کەوتەوە
  2024-03-11       179       

بەڕێووەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ بڵاوى کردەوە، بەیانى ئەمڕۆ ئاگر لە کامپی بێرسڤێ لە سنوورەکەمان کەوتەوە، دەشڵێن، بەهۆى ئاگرەکەوە چەند خێوەتێک سووتان.

بەڕێووەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ لە سنوورى دهۆک لەبارەى کەوتنەوەى ئاگر لە کامپێکى سنوورەکەیان راگەیەندراوێکى بلاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەیانى ئەمڕۆ ئاگر لە کامپی بێرسڤێ لە سنوورەکەمان کەوتەوە.

دەشڵێن، بەهۆى ئاگرەکەوە چەند خێوەتێکى دانیشتووانى ناو کامپەکە سووتان.

لەبارەى هۆکارى رووداوەکەوە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ هیچ زانیارییەکى نەخستووەتەڕوو.

جێگەى ئاماژەیە، کامپی بێرسڤێ لە ساڵی ٢٠١٤ کرایەوە و هەزار و ٥٥٥ خێزانی ئێزدى دەژین و ئەمەش چەندەمین جارە حاڵەتى وا ڕوودەدات و زیان بە دانیشتووانى ناو کامپەکە دەگات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×