ئەندامێكی لیژنەی دارایی چه‌ند زانیاریه‌ك له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى 2ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌
  2024-03-11       371       

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چه‌ند زانیاریه‌ك له‌باره‌ى موچه‌ى مانگى 2ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه‌ ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تائێستا وردبینى ته‌واو نه‌بوه‌".

ئاوێنە: خەلیل دۆسكی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند، لیستی موچەی فەرمانبەران كە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی عێراقی ناردوە، ئێستا وردبینی تێدادەكرێت.

وتیشى:"پرسیارمان لەبارەی ناوەڕۆكی لیستەكە كردوە، ئەوان وتیان لیستەكان زۆر ڕێكوپێكن، وردبینی دەكەن‌و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیە پارەكە بنێرن، لەهەموو بارەكان ناردنی پارەكە لەڕۆژی پێنجشەممە تێناپەڕێت".

خه‌لیل دۆسكى كه‌ ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتیشه‌ سه‌باره‌ت به‌وەی ئاخۆ بۆ مانگەكانی داهاتوو چۆن موچە دابەشدەكرێت، وتویه‌تى:"هێشتا ڕون نەبۆتەوە بەچ شێوازێك موچەی مانگەكانی داهاتوو دەدرێت، بەڵام یەكێك لەئەگەرەكان ئەوەیە كە موچەی فەرمانبەران لەڕێگەی ئەو بانكە ئەهلییانەوە دابەشبكرێت كە مۆڵەتیان لەبانكی ناوەندیی عێراق وەرگرتوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×