وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕیاریدا به‌شێك له پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی (شوبات/2)ی ئەمساڵ بنێرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه فه‌رمانێكی بۆ ره‌وانه‌كردنی به‌شێك له پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد كه تایبه‌ته به پاره‌ی موچه‌ی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێم و چاودێری كۆمەڵایەتی.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه، ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌كو گوژمه‌ی یه‌كه‌م ره‌وانه ده‌كرێت، 130 ملیار دینارە و تایبه‌ته به موچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ، بڕیاره به چه‌ند گوژمه‌یه‌كی دیكه ته‌واوی موچه‌ی ئه‌و مانگه ره‌وانه بكرێت.
له 21ی شوباتی ئه‌مساڵ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا به پابه‌ندكردنی حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
نازم شبلی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی راگه‌یاندوه، "پێشتر حكومه‌تی فیدڕاڵی پێشوه‌خته موچه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كرد به‌شێوه‌ی پێشینه، هه‌روه‌ها حكومه‌ت به‌رده‌وام بو له‌سه‌ر ناردنی پێشینه‌كان، چونكه كێشه‌كه هێشتا له بنه‌ڕه‌تدا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌تایبه‌تی هه‌رێم هیچ بڕه پاره‌یه‌كی له داهاتی نه‌وت یان له داهاتی نانه‌وتی بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی ڕاده‌ست نه‌كردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بناغه‌ی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه له ساڵی 2023 دروستكرا بۆ ئه‌وه بو هه‌رێم 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات، ئه‌وه‌ش ڕوینه‌دا، دواتریش داهاته‌كانی دیكه‌ش له حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه راده‌ستی به‌غدا نه‌كران، بۆیه حكومه‌تی عێراق، به‌شێوه‌ی قه‌رز موچه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌كرد و ئه‌مه‌ش خه‌رجی به‌كاربه‌ری له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق زیاد كرد.