نەخۆشخانەی گشتی شەهیدان لە پێنجوێن رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە شاخی "ئاسن كوڵێن" هاوڵاتییەك گیانی لەدەستداو یەكێكی دیكەش بەسەختی برینداربو.
ئاوێنە: نەخۆشخانەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، ئاگادار کراین بە بونی تەقینەوەی مینێك لە شاخی "ئاسن کوڵێن"، تیمەکانی ئەمبوڵانس و فریاکەوتن پاش ئەوەی گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە بە هاوکاری تیمەکانی مین توانرا هەردو هاوڵاتییەکە لە شوێنەکە بهێنرێتە خوارەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، بەداخەوە کەسێکیان دەستبەجێ گیانی لە دەست دابو و ئەویدیكەیشیان بەسەختی برینداربو.
نەخۆشخانەی گشتی شەهیدان لە پێنجوێن هێمای بۆ ئەوەش كردوە، پاش ئەوەی هێنرانە بەشی فریاکەوتن، بریندارەکە کاری پێویستی بۆ کراو ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا لە سلێمانی.