ئەنجومەنى باڵاى دادوەریی عێراق داواى جێگرەوەى دادوەرە کوردەکەى دادگاى فیدراڵى دەکات
  2024-03-21       457       

ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى عێراق داوا لە ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى هەرێمى کوردستان دەکات دو دادوەریان بۆ كاندیدی بکەن بۆ ئەوەى ببنە ئەندامى سەرەكی و یەدەگى دادگاى فیدراڵیى عێراق.

 ئاوێنە: رۆژی 18ی ئاداری 2024، ئەنجومەنی باڵاى دادوەریى نوسراوێكی ئاڕاستەى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى هەرێمى کوردستانى کردوە، داوایان لێدەكات دادوەرێک كاندید بکەن وەک دادوەرى سەرەكی و دادوەرێکى دیکەش وەک داوەرى یەدەگ كاندید بکەن بۆ دادگاى فیدراڵى عێراق بۆ ئەوەى بتوانن رێشوێنەکانى دامەزراندنیان بەگوێرەى یاسا بگرنەبەر.

 داواكارییەكەی ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق لە دواى ئەوە هات کە لە 12ى ئادارى 2024 دادوەر عەبدولرەحمان زێبارى، کە یەکێک بو لە دو ئەندامە کوردەکەى دادگای باڵاى فیدراڵیی عێراق، کشانەوەى خۆى لەو دادگایە راگەیاند وەک هەڵوێستێک بەرامبەر هەندێک لە بڕیارەکانى ئەو دادگایە بەپاساوی ئەوەی كە بڕیارەكان  دژى هەرێمى کوردستانن.

 نوسراوەکە بە واژۆى فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەریی کراوە و تێیدا ئاماژەى بەوەداوە کە "بەگوێرەى فەرمانێکى دادوەرى کە لە 17ى ئادار دەرکراوە، ئەو دادوەر کوردە خانەشنین کراوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×