سەفین مەلا قەرە: رەنگە پارتی رێگە نەدات هەڵبژاردن لە هەولێر و دهۆک بکرێت
  2024-03-22       263       

ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان رایگەیاند، ئەگەر پارتی بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان نەکات، رەنگە رێگە نەدات پرۆسەکە لە هەولێر و دهۆک بەڕێوەبچێت.

سەفین مەلا قەرە، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی وەفدی حزبەکەی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، بە "دەنگی ئەمەریکا"ی راگەیاندووە:" وەفدی پارتی باسی ڕێگری کردنیان لە هەڵبژاردن لەگەڵ ئێمە نەکرد، بەڵام گەر بەشداری نەکەن، پێموایە ناهێڵن هەڵبژاردن لە هەولێر و دهۆک ئەنجام بدرێت ".

ئەوەشی خستەڕوو:" ئەگەر هەڵبژاردن لە هەولێر و دهۆک نەکرێت، پێناچێت لە سلێمانی و هەڵەبجەش بەڕێوەبچێت، بەڵام گەر پارتی ڕێگری بکات عێراق و دادگا هەڵوێست وەردەگرن ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 18 ی ئازاری 2024، مەکتەبی سیاسی پارتی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×