کەمێک پێش ئێستا تورکیا، گوندی بەرچی لە بناری چیای مەتینای سەر بە ئامێدی و دەوروبەری تۆپباران کرد.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان، کەمێک پێش ئێستا گوندی بەرچی لە بناری چیای مەتینای سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک و دەوروبەری، لەلایەن تورکیاوه تۆپباران کراوە.
بە وتەی خەڵکی گوندەکە، پێنج تۆپ لە بەردەم ماڵی گوندنشینان کەوتووەتە خوارەوە و جگە لە زیانی مادیی هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.