سه‌ركردایه‌تیه‌كى پێشوى یه‌كێتى زانیاریه‌كى هه‌ستیار له‌باره‌ى به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان‌و بڕیارێكى دادگاى باڵاى فیدراڵى له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات، ڕاشیدهگهیهنێت، "پارتی تێگەیشتوە ئەمجارە 56 کورسی ناهێنێت‌و هەموو سەرۆکایەتیەکانی لانامێنێتو دەسەڵاتەکانی قارس دەکرێت، پێدەچێت ژماره‌ى كورسیه‌كانى له‌نێوان 20 بۆ 30 کورسی بێت، ئەمەش بەشکست بۆ خۆی هەژماردەکات".
محه‌مه‌د عوسمان ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پێشوى یه‌كێتى لهفهیسبوكى خۆى بابه‌تێكى بڵاوكردۆته‌وه له‌ژێر ناوى (ئەرێ ئەو هەڵڵایە چییە دروستتان کردوە؟) نوسیویهتى:"کۆمەڵێک حزب‌و حزبۆکە ماوەیەکە هۆسەیەکی ڕاگەیاندنیان دەستپێکردوە، گوایە ئەگەر پارتی بەشداریی هەڵبژاردن نەکات، دونیا وێران دەبێت، یان هەرێمەکەمان دەکەوێتە خەتەرەوە! یان شەڕی ناوخۆ دروستدەبێت! ئەوەی جێگه‌ی پێکەنینە هەندێک لەم حزبانە لەبەرئەوەی لەسەر بنچینەی مێژووکرد دروست‌و لەدایکنەبون، هیچ سیقەو باوەڕێکیان بەخۆیانو جەماوەرەکەشیان نییە".
زیاتر ده‌ڵێت، "ئه‌و حزبانه ده‌ڵێن گوایە پارتی بەشدارینەکات پرۆسەکە تێکدەچێت‌و شەڕو ئاژاوە دروستدەبێت کە دڵنیام ئەوە ڕوناداتو هەر لایەک بچوکترین کێشەو ئاستەنگ بۆ پرۆسەکە دروستبکات بەرپرسایەتی مێژویی دەکەوێتە ئەستۆ، بەگوێره‌ى یاساش هێزی عێراقی بەفەرمانی دادگای فیدراڵی دێن‌و سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکەن ئەمەش زانیاریە نەک پێموایە‌و لام وایە".
ئه‌وه‌شى وتوه، "ئازیزانی من، پارتی وەک هەر پارتێکی تر ئازادە لەبەشداریکردنو نەکردن لەپرۆسەی هەڵبژاردن، پارتیش حزبێکی دێرینی گۆڕەپانی کوردستانەو خاوەن مێژوو ئەزمونو جەماوەری خۆیەتی، به‌ڵام تێگەیشتوە كه ئەمجارە 56 کورسی ناهێنێت‌و هەموو سەرۆکایەتیەکانی لانامێنێتو دەسەڵاتەکانی قارس دەکرێت، پێدەچێت 20 بۆ 30 کورسی بێنێت‌و ئەمەش بەشکست بۆ خۆی ئەژمار دەکات، بۆیه ئۆپۆزسیۆن بون بۆ ئەو باشترە".