موچەی مانگی سێی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت
  2024-04-02       163       

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی یەكشەممەی داهاتو موچەی مانگی سێی لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

ئاوێنە: وەزارەتی پێشمەرگە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ژمێریاریی سەربازی، بانکەکانی ئاگادارکردونەتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە 7ی نيسانی 2024، موچەی مانگی 3ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×