سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی سوریا جه‌ختیان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرده‌وه و رایانگه‌یاند كه پێویسته ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر غه‌ززه رابگیرێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10-4-2024 سه‌رۆك كۆمار د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریاوه پێگه‌یشت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا پیرۆزبایی و جه‌ژنه پیرۆزه له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكدا ئاڵوگۆڕ كرا و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی سوریا هیوای پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی زیاتریان بۆ هه‌ردوو گه‌لی برا ده‌ربڕی".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه هه‌روه‌ها جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستی پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له بواره جیاجیاكاندا بكات.
هاوكات سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به گرنگی سه‌قامگیری و پاراستنی ئاسایشی سوریا كرد له‌پێناو به‌دیهێنانی خواسته‌كانی گه‌لی سوریا له ژینگه‌یه‌كی ئاشتی و ئارامیدا.
هه‌ردوو سه‌رۆك جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی راگرتنی ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی سه‌ر غه‌ززه كرده‌وه، هه‌روه‌ك پێویستی گه‌یشتنی كۆمه‌كیان به گه‌لی فه‌ڵه‌ستین دوپاتكرده‌وه‌و رایانگه‌یاند، ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رپرسیارێتییه یاسایی و ئه‌خلاقییه‌كانی له‌ئه‌ستۆبگرێت.