فراكسیۆنی نەوەی نوێ: بەردەوامین لە هەوڵەكانمان بۆ كردنەوەی لقی بانكەكانی رەشیدو رافیدەین لە هەرێم
  2024-04-11       289       

وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەک فراکسیۆنەكەیان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی لقی هەردو بانکی رەشید و رافیدەین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاوێنە: رێبوار ئەوڕەحمان، وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، کردنەوەی لقی ئەم دو بانکە لە هەرێم کارئاسانی زۆر بۆ هاوڵاتیان و کاسبکاران و فەرمانبەران دەکات.

ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی نەوەی نوێ وتوشیەتی، سەبارەت بە ئامادەییان بۆ کردنەوەی لقی ئەو بانکانە، ئێمە نوسراومان بۆ بانکی مەرکەزی و هەردو بانکەکە کرد، لەوەڵامدا ئەوان ئامادەن لقەکانیان لە هەرێمی کوردستان بکەنەوە، بەڵام ئاماژە بەوە دەدەن کە چەندین بینا و موڵکیان لە شارەکانی هەرێم لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە داگیرکراون، گەر تەنیا بینایەک یان یەک موڵکیان بۆ بگەڕێننەوە، ئەوا ئەوان راستەوخۆ ئامادەن لقەکانیان لە هەرێم بکەنەوە.

جەختیشی كردۆتەوە "ئێمە لە هەوڵەکانمان بەردەوامین و بەردەوامیش دەبین تا ئەوکاتەی بە فیعلی لقەکانی بانکی رەشید و رافیدەین لە شارەکانی هەرێم دەکرێنەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×