لە روداوێكی هاتوچۆدا لە كەركوك سەربازێكی عێراقی گیانی لەدەستدا
  2024-04-12       110       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە روداوێكی هاتوچۆدا لە كەركوك، سەربازێكی عێراقی گیانی لەدەستداو سەربازێكی دیكەش بەسەختی برینداربو.

ئاوێنە: بەپێی سەرچاوەكانی هاتوچۆی كەركوك، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەسەر رێگای كەركوك-لەیلان و لە فولكەی پەنجا عەلی، دو سەربازی عێراقی لە كاتی گەڕانەوەیاندا لە ئەركی كە ماتۆڕسكیلێكیان پێ بوە، توشی روداوێكی پێكدادان بون لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا.

بەگوێرەی سەرچاوەكانی هاتوچۆی كەركوك، لە ئەنجامی روداوەکەدا یەكێك لە سەربازەكان گیانیلەدەستداوەو سەربازەكەی دیکەش بەسەختی برینداربوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×