لە هەولێر کەسێک بەهۆی کێشەیەکی کۆنەوە کوژرا
  2024-05-05       362       

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کوژرانی هاوڵاتییەکی بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ یەکشەممە، رووداوێکی تەقەکردن لەناو بازاڕی شاری هەولێر روویدا و بەهۆیەوە، هاوڵاتییەک بە ناوی ئیدریس ئەسعەدوک کوژرا".

ئاماژەی بەوەشکرد:" رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە روویداوە و تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەش کە ناوی (ع.س.آ)ە، دوای رووداوەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد".

بەگوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە لە نزیک باخی شار روویداوە و ئەو کەسەی کوژراوە تەسبیحفرۆش بووە و لەکاتی کاردا بووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×