تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
  2024-05-05       950       

جەمال كۆچەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی موچەی خانەنشینان و هاوتاكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و عێراق پێی راگەیاندوون، هەرێم كار بە یاسا كۆنەكان دەكات و كار بە یاساكانی عێراق ناكات، بۆیە موچە هاوتا ناكرێت.

دەشلێت، وەزیری دارایی بە رونی پێی وتوون، هەرێم تائێستا وردەكاری وردی لەبارەی موچەی خانەنیشنان و پلە و كارەكانیان بۆ نەناردوون.

لەكاتێكدا بۆ هاوتاكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و لەناویشیاندا خانەنشینان، دەبێت زانیاری تەواوی پلە و ساڵی خزمەت و ئاستی بروانامە و زۆر وردەكاری دیكە لای بەغدا هەبێت ئەو كات كەمترین موچەی موچەخۆران و خانەنشینان دەبێتە شەش سەد هەزار دینار هاوشێوەی ئەو خانەنشینانەی لەعێراق موچە وەردەگرن.

هاوكات، بەرێوەبەرایەتی خانەنشینی هەرێم لیستی موچەی مانگی ئایاری ئامادە كردووە و دەیەوێت بۆ مانگی پێنج كەمترین موچە كە دوو سەد و بیست هەزار دینارە هاوشێوەی عێراق بكرێتە شەش سەد هەزار دینار.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×