قائیمقامی هەولێر ئاشكریكرد، بههۆى کەوتنەوەی ئاگرەکەی شەوى ڕابردوهوه، زیاتر لە 370 دوکان بەتەواوی سوتاون، دهشڵێت:"بهگشتى له 10%ى بازاڕەکە بهتهواوى سوتاوه".
نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر ئاشكرایكرد، ئەو ئاگرەی شەوى ڕابردوو لەناو بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە، ڕاستەوخۆ تیمە خزمەتگوزارییەکانو هێزە ئەمنییەکان، بەرگریی شارستانیو زێرەڤانی، تیمەکانی تەندروستیی لە ژێر سەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر ئامادەبونو توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن".
وتیشى:"لەقەیسەری شاری هەولێر نزیکەی چوار هەزار دوکان هەیە، بەڵام بەداخەوە بەگوێرهى ئەو ئامارگیریەی سەرەتاییەی کە ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکان کراوە، زیاتر لە 370 دوکان بەتەواوی سوتاون کە دەکاتە ڕێژەی 10% بازاڕەکە".
ئهوهشى ڕونكردهوه، "ئاگرەکە دوێنێ شەو کۆنترۆڵکرا، بەڵام زۆربەیان دووکەڵیان تائێستا ماوە، ئەو لیژنەى لێکۆڵینەوەیەی دوێنێ شەو پێکهێنراوە، هەر دوێنێ شەو دەستیان بەکارەکانی خۆیان کرد، لیژنەیەکی تایبەتە بەلێکۆڵینەوە لەهۆی ڕودانی ئاگرەکە، دواتر ڕادەگەیەندرێت".