لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی هەولێر-كۆیە چوار كەس گیانیان لەدەستدا
  2024-05-06       322       

ئەمڕۆ دوشەممە، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی هەولێر-کۆیە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.

 ئاوێنە: بەپێی زانیارییەكان روداوەكە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل بوە لە جۆرەكانی بارهەڵگر، تۆیۆتا پیکاب و ئۆتۆمبێلێکی فۆردی تایبەت.

لە روداوەكە سێ کەس لەنێو پیکابەکە بون گیانیان لەدەستداوە، فۆردەکە دووکەسی تێدا بووە، یەکێکیان گیانلەدەستدانی پشتڕاستکراوەتەوە.

رەشید دەلاك، برای یەكێك لە قوربانییەكانە، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی، "لە روداوێكی هاتوچۆدا كاك رۆژگای برام، كەوسەر خانی براژنم و خوشكێكی براژنم لە رێگای كۆیە-هەولێری نەفرەتی بونە قوربانی و گیانیان لەدەستدا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×