وەزیری بەرگری تورکیا هەڕەشە لەبافڵ تاڵەبانی ده‌كات
  2024-05-14       1406       

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایدەگەیەنێت "چەندین جار بە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتییان وتووە "پێویستە پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکە بچڕێنێت، ئەگەر بافڵ تاڵەبانیش دەیەوێت هەمان پێشهاتەکان ئەزموون بکا تبا درێژە بەو چالاکییانەی بدات".

 

ئاوێنە: یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێ، ئەوان لە پرسی پەکەکەدا متمانەیان بە عێراق هەیە، بەڵام لەگەڵ ئێران هاوتەریبانە لێی ناڕوانن. دەشڵێت چەندین جار بە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتییان گوتووە "پێویستە پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکە بچڕێنێت." 
 
یاشار گولەر، بە رۆژنامەی میللیەتی تورکی وتووە "ئێمە متمانەمان بە دۆستە عێراقییەکانمان هەیە، ئەو خاڵەی لەم کۆتا کۆبوونەوانەدا پێی گەیشتوون کە عێراق پەکەکەی وەک رێکخراوی قەدەغەکراو ناوبرد، بەوتەی یاشار گولە "تورکیا ئەمە وەک پێشکەوتنێک هەست پێدەکات."
 
گولەر دەڵێ "ئێمە پێمانوایە هاوڕێ عێراقییەکانمان هاوشێوەی ئەمریکا و ئەورووپا پەکەکە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی پێناسە دەکەن، بەڵام ئێمە خۆمان بەردەوام دەبین لە تەواوی چالاکییەکانمان لەوێ." 
 
وەزیری بەرگریی تورکیا لە بەشێکی دیکەی وەڵامی پرسیارەکەدا باسی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کردووە و داوای لێدەکات پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکە بپچڕێنێت، ئەو وتی "بافڵ تاڵەبانیش هەوڵدەدات شتەکان بۆ خۆی بگەیەنێتە کۆتایی. دەبێت بزانێت ئەوەی هەوڵی بۆ دەدات شتەکان لە دژی خۆی هەڵدەگەڕنەوە، چونکە سەرۆکی بەڕێزمان، وەزیری دەرەوەی بەڕێزمان، بە خۆشمەوە، چەندینجار هۆشداریی پێویستمان داوە، تورکیا وڵاتێکی بە سەبرە، ئێمە دەزانین چیمان کردووە و چی دەکەین".
 
وتیشی "ئەگەر بافڵ تاڵەبانیش دەیەوێت هەمان پێشهاتەکان ئەزموون بکات، با درێژە بەو چالاکییانەی بدات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×