وەزیری پەروەردە رایگەیاند، هەرشتێک پێویستبێت بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکانی رووداوەکەی دوێنێی کەلار ئەنجامی دەدەن.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" خەمبارین بە لەدەستدانی ژمارەیەک خوێندکار لە رووداوەکەی دوێنێی سەر رێگای کەلار – کفری".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نزیکەوە بەشداربووین لە پرسەی قوربانییەکان و سەردانی بریندارەکانمان کرد، هەروەها سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون سەرجەم رێککارە پێویستەکان ئەنجامبدەن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوکات هەرکارێک پێویست بێت بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان ئەنجامی دەدەین"