دوای بەغدا، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی هەولێر دەكات
  2024-05-15       339       

دوای سەردانی بەغدا، بڕیارە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە سەردانی هەولێر بكات لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

ئاوێنە: جۆفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ سەرچاوەكانی وزە،  ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەردانیدا بۆ عێراق لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەپرسانی باڵای دیکەی عێراق کۆبوەوە و تاوتوێی هەنگاوەکانی سەربەخۆیی عێراقیان لە روی وزەوە کرد.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جۆفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە لەدوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، سەردانی هەولێریش دەکات، لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

 بەپێی راگەیەندراوەکە، پیات لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی ئەو دەرفەتانە دەکات کە پشتیوانی لە هەنگاوی گواستنەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرەو وزەی پاک دەکەن و هەروەها "باس لە گرنگی رۆڵی هەرێمی کوردستان لە دابینکردنی سەرچاوەی گازی سروشتی بۆ  سەربەخۆیی عێراق دەکەن."

 هەروەها یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرچاوەکانی وزە لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان باس لە پرسی ''دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن لە رێگەی بۆری عێراق - تورکیا، ئەمەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوتی رووسیا بۆ ئەوروپا".

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×