چوارشه‌ممه‌, 04 ی ‌حوزه‌یران , 2025
ژنێکی تەمەن 104 ساڵ بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج گەیشتە مەککە
  2024-05-26       245       

ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، بەتەمەنترین هاوڵاتیی عێراق کە ئەمساڵ بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج رووی لە سعودیە کردووە، ژنێکی تەمەن 104 ساڵانە.

ئەم ژنە بەتەمەنە ناوی کازمیە حاتەمە و بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج ئێستا لە سعودیەیە و دوێنێ لە شاری مەدینەوە بەرەو مەککە بەڕێکەوتووە لە رێگەی شەمەندەفەرەوە  بە هاوکاری کەسێکی دیکە کە هاوکاری دەکات لە ئەنجامدانی فەریزەکەیدا.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×