شه‌ممه‌, 21 ی ‌حوزه‌یران , 2025
وەزارەتی دارایی عێراق بۆ سودانی: خەزێنەی گشتی بەرگەی هیچ بارگرانییەكی دارایی زیاتر ناگرێت
  2025-05-31       1087       

وەزارەتی دارایی عێراق لە نوسراوێكدا بۆ نوسینگەی سەرۆك وەزیران لەبارەی داوای بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی نەوت هۆشداری دەدات و دەڵێت، خەزێنەی گشتی بەرگەی هیچ بارگرانییەكی دارایی زیاتر ناگرێت.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە نوسراوەكەیدا كە رۆژی 29ی ئەم مانگە ئاڕاستەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردوە لەبارەی داواكاری بۆ بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی نەوت، جەختی كردۆتەوە كە یاسای بودجەی سێ ساڵە، هیچ دەقێكی تێدا نییە كە رێگە بدات بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، جگە لە فەرمانبەرانی گرێبەستی پەرلەمان.

وەزارەتی دارایی عێراق هێمای بۆ ئەوەش كردوە، خەزێنەی گشتی دەوڵەت بەرگەی هیچ بارگرانییەكی دارایی زیاتر ناگرێت كە لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا جێگیرنەكرابێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×