کەناڵێکی ئەمریکی ئاشکرایکرد کە شەش فڕۆكەی B-2ـی ئەمریكی به‌ره‌و دوورگه‌ی گوامی زه‌ریای هێمن بە ڕێكەوتون. ئەو جۆرە فڕۆكە جەنگیانە بەکاردێن بۆ ئه‌ركه قورس و ئاڵۆزه‌كان و ئیسرائیلیش چاوی لەوەیە ئەمریكا بەو فڕۆکانە هێرش بكاتە سەر بنكەی ئەتۆمی فۆردۆی ئێران.
ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە كەناڵی فۆكس نیوز لە هەواڵێکدا رایگەیاند "به‌گوێرەی زانیارییه‌كانی به‌دواداچونی گەشتە ئاسمانیەكان، شه‌ش فڕۆكه‌ی بۆمبڕێژكه‌ری B-2 له ئه‌مریكاوه به‌ره‌و دورگه‌ی گوامی زه‌ریای هێمن بەڕێكەوتون".
باسی لەوەشکرد "ئەو جۆرە فڕۆكە جەنگیانە توانای هەڵگرتی بۆمبی GBU-57Aـی هەیە كە به "دایكی هه‌موو مووشە تێكشێنەرەكان" ناسراوه و به‌و یه‌كه‌یه داده‌نرێت كه توانای له‌ناوبردنی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه به‌هێزه‌كه‌ی ئێرانی هەیە كە ناوی فۆردۆیه".
هاوکات هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا له ساڵی 2015ـدا بەفەرمی ڕایگه‌یاند كه بۆمبه‌كه "بۆ به‌دیهێنانی ئه‌ركه قورس و ئاڵۆزه‌كان بەكاردێت"، هەروەها بۆ "له‌ناوبردنی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ كه له دامه‌زراوه به‌رگرییه بەهێزەكاندا هەن" دروستكراوە.
جێی ئاماژەشە، ئه‌و جۆره لێدانه ئامانجی سه‌ره‌كی ئیسرائیله، به‌تایبه‌تی دژی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆی ئێران، كه له‌ناو شاخێكدا به سه‌دان پێ له‌ژێر زه‌ویدا دروستكراوه و ئه‌و جۆره بۆمبه بۆ هێرشكردنەوە سەر ئەو جۆرە دامه‌زراوه‌یه‌یه دروستكراوه. ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كه وه‌ك خۆی و كارا بمێنێته‌وه، ئه‌وا ده‌توانێت به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران خێراتر بكات، كه ئیسرائیل هه‌وڵی وه‌ستاندنی ده‌دات.