جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە نازانرێت زیاتر له 100 ملیار دۆلاری عێراق له چیدا خه‌رج كراوه! لەبارەی بەگری ئاسمانی عێراقیشەوە دەڵێت "سیسته‌می به‌رگریی عێراق توانای خستنه‌خواره‌وه‌ی كۆترێكیشی نییه".
ئاوێنە: مه‌ریوان قه‌ره‌نی، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیکردووەتەوە "حكومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق به‌رده‌وام گله‌یی و گازانده له ئیسرائیل ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێز له سه‌روه‌ریی ئاسمانی عێراق ناگرێت و فڕۆكه‌كانی به‌سه‌ر ئاسمانی عێراقدا تێده‌په‌ڕن و ده‌چن ئێران مووشه‌كباران ده‌كه‌ن. هه‌ڵبه‌ت مووشه‌كه‌كانی ئێرانیش هه‌ر به ئاسمانی عێراقدا تێده‌په‌ڕن و ده‌چن ئیسرائیل مووشه‌كباران ده‌كه‌ن".
قەرەنی وتوشیەتی "له‌م دۆخه‌ی ئێستا له عێراق و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه كه لۆژیكی هێز فه‌رمانڕه‌وای دۆخه‌كه‌یه، گله‌ییكردن و په‌نابردن بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هیچ به‌هایه‌كی ئه‌وتۆی نییه، به‌ڵكو وڵاتانی دونیا له رێگه‌ی پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆژیا و هێزی سه‌ربازیی خۆیان، وڵاتانی دیكه ناچار ده‌كه‌ن رێز له سه‌روه‌ریی خاك و ئاسمانه‌كه‌ی بگرن. به‌ڵام هه‌روه‌ك پێشتر په‌رله‌مانتارێك وتوویه‌تی؛ سیسته‌می به‌رگریی عێراق توانای خستنه‌خواره‌وه‌ی كۆترێكیشی نییه!".
مەریوان قەرەنی كه هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراقه، ئاماژەی بەوەشکردووە، له عێراقی نوێ‌دا له ساڵی 2003 تا ئه‌مڕۆ، لانی كه‌م زیاتر له 100 ملیار دۆلار بۆ لایه‌نی سه‌ربازی خه‌رج كراوه، ئەوەیش بابه‌تی مووچه و هه‌ندێك تێچووی دیکە له خۆی ناگرێت.
ئەو پەرلەمانتارەیە بەم جۆرەیە خه‌رجییه‌كانی رونکردووەتەوە:
ـ له 2004 تا 2009: بڕی 11.32 ملیار دۆلار بۆ بواری سه‌ربازی خه‌رج كراوه.
ـ له 2010 تا 2015: بڕی 36.47 ملیار دۆلار بۆ بواری سه‌ربازی خه‌رج كراوه.
ـ 2016 تا 2019: بڕی 27.31 ملیار دۆلار بۆ بواری سه‌ربازی له عێراق خه‌رج كراوه.
ـ له 2020 تا 2023: بڕی 21.58 ملیار دۆلار له عێراق بۆ بواری سه‌ربازی خه‌رج كراوه.
ـ له 2023 تا ئه‌مڕۆش ده‌یان ملیار دۆلار بۆ هه‌مان مه‌به‌ست خه‌رج كراوه.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ناوبراو باسی لەوەشکردووە "به‌م جۆره له‌ماوه‌ی ئه‌و 21 ساڵه‌ی رابردوودا، زیاتر له 100 ملیار دۆلار له عێراق ته‌نیا بۆ بواری سه‌ربازی خه‌رج كراوه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ژماره‌یه، ئه‌و پاره‌یه‌ش ناگرێته‌وه كه به ناوی حه‌شدی شه‌عبی خه‌رج كراوه و به ده‌یان ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت".
وتیشی "به دڵنیاییه‌وه به‌و پاره‌یه بڕیاربوو سیسته‌می دژه مووشه‌كی پێشكه‌وتوو، چه‌كی به‌رگریی پێشكه‌وتوو بكڕدرێت، كه‌چی عێراق ته‌نیا چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جۆری (F16)ی ئه‌مریكی كڕیووه، ئه‌ویش به‌شی هه‌ره زۆری فڕۆكه‌كان به‌هۆی نه‌بوونی چاككردنه‌وه (صیانه) له‌كار كه‌وتوون".
"ئێستا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ده‌وڵه‌تێك زیاتر له 100 ملیار دۆلار له‌بواری سه‌ربازی خه‌رج بكات، چۆن له‌ڕووی دێت گازانده بكات و نه‌توانێت به‌رگریی له ئاسمانه‌كه‌ی بكات؟ یانیش ئه‌و پارانه‌ی بۆ بواری سه‌ربازی ته‌رخان ده‌كرێت، هاوشێوه‌ی هه‌موو ته‌رخانكراوه‌كانی دیكه له عێراقدا، دزراون و كه‌س نازانێت ئه‌و زیاتر له 100 ملیار دۆلاره چی به‌سه‌ر هاتووه و به كێ دراوه؟". جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق وای وت