داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
  2026-07-21       174       

پەرلەمانتارێکی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشنیاری کردووە داهاتی گومرگەکان بچێتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان کە ئەوەش چارەسەرە بۆ کێشەی 'ئەسیکۆدا'.


ئاوێنە: د. ڕێبوار کەریم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی ڕەوتی هەڵوێست لەبارەی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی بەغدا لەسەر پرسی سیستەمی گومرگیی (ئەسیکۆدا)، بە میدیای پارتی وت "تەنیا یەک ناکۆکی لەسەر پرسی ئەسیکۆدا مابووەوە؛ عێراق داوای دەکرد داهاتی خاڵە گومرگییەکانی هەرێمی کوردستان بچێتە سەر هەژمارێکی فیدراڵی لە وەزارەتی دارایی عێراق و دواتر نیوەی بگەڕێنرێتەوە، لەبەرامبەردا هەرێمی کوردستان داوای دەکرد دوو هەژماری بانکی بۆ هەردوولا بکرێنەوە و داهاتەکە بە یەکسانی بچێتە سەر هەردووکیان".

بەگوێرەی ئەو میدیایە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی کە تێیدا هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش ئامادە بوو، کۆدەنگییەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دروست بووە. بەپێی پێشنیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان کە "مەبدەئییەن" پەسەند کراوە، بڕیارە داهاتی گومرگەکان بچێتە سەر هەژمارێکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بەڵام لەژێر چاودێریی هەریەکە لە وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵیدا بێت.
 

زۆرترین بینراو
ئەردۆغان یاسای چارەسەری پرسی کوردی واژۆ کرد و بە فەرمی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
هەڕەشەی لادانی فالح فەیاز لە پۆستی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکرێت
کێشانی هێڵێک دژی ئەردۆغان، پەیامی نەتانیاهۆ لەپشت هێرشە نهێنییەکەی سوریاوە
قالیباف سەردانی عێراق دەکات: دۆسیەی ئەمنی، نەوتی گەروی هورمز و چارەنووسی چەکی دەرەوەی دەوڵەت لەسەر مێزی دانوستانە
​"تۆ بێڕێز و ساختەیت".. ترەمپ لە کۆشکی سپی و لە بەردەم منداڵێکدا لە پەیامنێرێکی CNN تووڕە دەبێت
جێگری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە: ئێران لەبیانوو دەگەڕێت 
عەلی زەیدی: دەستبردن بۆ ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستبردنە بۆ ئاسایشی عێراق
کەتیبەکانی حزبوڵا مەرجەکانی بۆ دەستبەرداربوون لە چەک دیاری دەکات و هۆشداری دەداتە سەرۆک وەزیرانی عێراق
ئاژانسی وزەی ئەتۆم دۆزینەوەی هەزاران کیلۆگرام ماددەی ئەتۆمی لە سووریا ڕاگەیاند
بومەلەرزە سیاسییەکەی تورکیا: باخچەلی لە نەیاری سەرسەختەوە بۆ پێشنیازکاری ئازادکردنی ئۆجەلان
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×