لە ناحیەی یەنیشەهیری سەر بەئامەد، بەهۆی کێشەی قەرزەوە شەڕێکی چەکداریی ڕوویدا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا، پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوەکانی بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران.
ئاوێنە: ڕووداوەکە لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا لەبلواری سیلڤان لە گەڕەکی جمهوریەت لە ناحیەی یەنیشەهیر ڕوویداوە. گوایە دەمەقاڵە لە نێوان ئەو کەسانەدا دروست بووە کە لەسەر قەرز ناکۆکییان هەبووە.
مشتومڕەکە پەرەی سەند و بوو بە شەڕێکی چەکداریی، لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا سێ کەس کە تا ئێستا ناویان ئاشکرا نەکراوە، برینداربوون. دوای ڕاپۆرتێک تیمی پزیشکی و پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
تیمە پزیشکییەکان دیارییان کرد کە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، کەسێک کە بە برینەکەیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان نەتوانرا ڕزگار بکرێت.
تەرمی سێ قوربانییەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری بۆ پشکنین.
پۆلیس کە ئۆپەراسیۆنێکی بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە دەستپێکردووە کە دەستیان لە ڕووداوەکەدا هەبووە.