بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌فدێكی باڵای پارتی كه نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانیشی تێدایه سه‌ردانی سلێمانی بكه‌ن و له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی به ئاماده‌بونی بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆببنه‌وه.
ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند، وه‌فدێكی باڵای پارتی پێكهاتو له هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی سەردانی سلێمانی دەكەن و لەگەڵ وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی پێكهاتو له بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و ژمارەیەك ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبنەوە.
به‌قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه كۆبونه‌وه‌كه لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت و تێیدا تاوتوێی پێشهاتەكانی عێراق و هەرێم دەكرێت و ئامادەكاریش بۆ دیالۆگی نیشتمانی لە بەغدا دەكرێت كە بڕیارە رۆژی سێشەممە بەڕێوەبچێت.