نوری مالیكی: پاراستنی سنورو ده‌روازه‌ سنورییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارێتی سوپای عێراقه‌
  2026-11-29     

نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌ستورییه‌و هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نییه‌ به‌ڵام ده‌ستور رێگه‌ له‌ بونی سوپای عێراق ناگرێت له‌ هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی سنور و ده‌روازه‌ سنورییه‌كان چ له‌ هه‌رێمی كوردستان بێت یان هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق، به‌رپرسیارێتی سوپای عێراقه‌.

 

ئاوێنه: نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئافاق، رایگه‌یاند، هيچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر هه‌رێم نییه‌ له‌ روی ده‌ستورییه‌وه‌، چونكه‌ قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌ ده‌ستوردا جێگیركراوه‌.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ترس له‌و ره‌فتارانه‌یه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستورییه‌كه‌ ده‌رده‌چن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌ستور رێگه‌ له‌ بونی سوپای عێراق ناگرێت له‌ هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ سوپای فیدراڵییه‌.

ئه‌و وتیشی "پاراستنی سنور چ له‌ كوردستان بێت یان هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراق به‌رپرسیارێتی سوپای عێراقه‌. ده‌روازه‌ سنورییه‌كانیش هه‌ر به‌پرسیارێتی سوپای عێراقن. سوپای عێراق كاتێك باس له‌ پاراستنی سنوره‌كان و ده‌روازه‌ سنورییه‌كان ده‌كات، مه‌به‌ست لێی هه‌ڕه‌شه‌ نییه‌ له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان یان قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌ مه‌ترسیدایه‌، نه‌خێر سوپای عێراق مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ هیچ كرده‌وه‌یه‌ك له‌دژی هه‌رێم ئه‌نجام بدات."

ئاماژی به‌وه‌شدا "سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش وتی، من سوپای نانێرم بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان داگیربكات، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت سنور و ده‌روازه‌ سنورییه‌كان بپارێزم بۆ پاراستنی ئابوری و ئاسایشی عێراق."

له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وتیش، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستان شتێكی ئاساییه‌، به‌ڵام ئه‌و نه‌وته‌ی له‌هه‌ر شوێنێكی عێراق به‌رهه‌مده‌هێنرێت ده‌بێت داهاته‌كه‌ی راده‌ستی خه‌زێنی گشتی بكرێت. وتیشی، من پێشتر به‌ به‌رپرسانی هه‌رێمم وتوه‌، ئێوه‌ هه‌ر چۆنێك گرێبه‌ست بكه‌ن له‌سه‌ر نه‌وت، له‌ كۆتاییدا داهاته‌كه‌ی له‌ڕوی ده‌ستورییه‌وه‌ ده‌بێت بچێته‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، ئیتر بۆ ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌ن.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا قه‌یرانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌ره‌و خراپتربون ناچێت؟ مالیكی وتی، ئه‌و بانگه‌وازه‌ی كه‌ بۆ گفتوگۆ كراوه‌ (مه‌به‌ستی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراقه‌)، چاره‌سه‌ر داده‌نێت.

مالیكی وتیشی، ئه‌و كاره‌ی كراوه‌ بۆ شوێنپێهه‌ڵگرتنی قاچاخچێتی نه‌وت، شتێكی گه‌وره‌یه‌و خه‌ڵك پێی دڵخۆشن. ئه‌مه‌ش هه‌مو پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌ نه‌ك ته‌نیا له‌ ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی، دۆسیه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت له‌ پارێزگاكانی عێراق، دزییه‌، بۆرییه‌كان كون ده‌كه‌ن و نه‌وتی لێده‌رده‌هێنن و به‌ قاچاخ ده‌یبه‌ن. به‌ڵام له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌م دۆسیه‌یه‌ گرێبه‌ستی هه‌یه‌ و كۆمپانیا كاری تێدا ده‌كه‌ن و شایسته‌ی داراییان هه‌یه‌، دۆسیه‌كه‌ جیاوازه‌.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×