جێگری پارێزگار: بڕیاردرا سبه‌ی له‌ هه‌ولێر نه‌كرێته‌ پشو
  2026-11-29     

جێگری پارێزگاری هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای هەولێردا بڕیاردرا سبەی دوشه‌ممه‌ نەکرێتە پشو و دەوام لە دامودەزگاکان ئاسایی بێت.

ئاوێنه‌: هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە روداوی راگەیاند" له‌ کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ کە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای هەولێر تێیدا بەشداربون، بڕیاردرا سبەی ناکرێتە پشو و دەوام ئاسایی دەبێت."

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگاری هه‌ولێر کۆبونەوەیەکی بەرفراوان به‌ به‌شداری لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای هەولێر دەستیپێکرد بۆ تاوتوێكردنی ئەو دۆخەی کە دەکرێ بەهۆی بارانبارینەوە دروستبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بەهۆی بارستە هەوایەکی ساردەوە پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بارانبارین لەمڕۆوە بە شێوەی پچڕپچڕ دەستپێدەکات، کاریگەریی سەرەکیی شەپۆلەکەش لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەدا لەسەر تەواوی پارێزگاکانی باشوری کوردستان زۆر بەچڕی دەردەکەوێت.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×