عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
  2026-11-28     

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێم جدین و كار له‌سه‌ر چوار ئاست ده‌كه‌ن كه‌ یه‌كێكیان ده‌ركردنی بڕیاری ده‌ستگیركردنه‌ بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری به‌هێزی هه‌رێمی كوردستان.

ئاوێنه‌: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری داوه‌ته‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ هه‌نگاوه‌كانی به‌غدا به‌جدی وه‌ربگرن.

به‌قسه‌ی بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست به‌غدا كار له‌سه‌ر چوار ئاست ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان و وتویه‌تی، "ئاستی یه‌كه‌م دەرکردنی بڕیاره‌ بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک کەس (لیستێکی 25 کەسی لە دەسەڵاتدارو سەرمایەداری بەهێز) ئامادەکراوە، ئەمە لیستی یەکەمەو پێدەچێ هی دیکەشی بەدوابێت و بگاتە زیاتر لە (40 کەس)، بەتۆمەتی قاچاخچێتی، بەتایبەت نەوت"، به‌ڵام "تا ئێستا دادگای عێراق بڕیاری دەرنەکردوە."

ئاستی دوه‌م به‌ قسه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح "پلانی کۆنتڕۆڵکردنی خاڵە سنورییەکانی هەرێمی كوردستانه‌." و ئاستی سێیه‌می كاركردنی به‌غدا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی "ئەو کێڵگە نەوتی و غازیانەیه‌ کە ئەوان دەڵێن: خاوەندارێتییه‌كه‌ی کۆمپانیای نەوتی باکورە."

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ئاستی چواره‌میش وتویه‌تی "بەدوای سەرمایەو ژمارە حسابی بەرپرسانی کوردەوەن لە دەرەوە، بەقسەی زەیدی: بەڵگەی زۆری ژمارە حسابی و موڵکیان لایە."

بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست وتوشیه‌تی "بۆ من هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی گرنگە، دژی قاچاخی و گەندەڵیم هەر کەس بیکات. باشترین ڕێگاش بۆ هەرێمی کوردستان و خەڵک پرۆژەکەی ئێمەیە."

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ "ڕەنگە بڵێن: بەرپرسانی عێراقیش ملیاردێرن، 100% ئەم قسەیه‌ ڕاستە. بەڵام ئەوان ئێستا لە هێزو دەسەڵات و پشتیوانی گەورەی ناوخۆ و نێودەوڵەتییەوە قسە دەکەن."

زۆرترین بینراو
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: نێچیرڤان بارزانی، مه‌سرور بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی دیالۆگی نیشتمانی ده‌كه‌ن
ئۆجەلان بۆ یەکێتی‌و پارتی: بەڕەهایی دەبێت کۆتایی بەو گرژییە بێت
دوو بڕیاری نوێ لە سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك له‌ بازگه‌ی چیمه‌ن ده‌ست به‌سه‌ر ترێله‌یه‌كدا ده‌گرن كه‌ نه‌وتی قاچاخی باركردبو
حه‌یده‌ر عه‌بودی: زیانه‌كانی به‌قاچاخبردنی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 ملیار دۆلار بوه‌‌
بەیاننامەی کۆمەڵێک لە خەمخۆرانی سلێمانی سەبارەت بە پاراستنی ناسنامە و موڵکیەتی گشتیی کارگەی جگەرەی سلێمانی
شاسوار عەبدولواحید: داھاتی نەوتی و نانەوتی دەچێتە گیرفانی پارتی و یەکێتی و چەند خێزانێکی دیاریکراوەوە
دوای راوه‌ستانی بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ، بۆری نه‌وتی عێراق-توركیای له‌ كه‌ركوك به‌گه‌ڕخسته‌وه‌
ئۆجەلان پەیامێک بۆ ئۆزگور ئۆزێل دەنێرێت
لەبەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی نەوتەوە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی هاوسەنگی هێز
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×