وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، دوای راوه‌ستانی بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بۆری نه‌وتی عێراق-توركیا له كه‌ركوك به توانای هه‌نارده‌ی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به‌گه‌ڕخرایه‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، باسم محه‌مه‌د، وه‌زیری نه‌وت له پارێزگای كه‌ركوك وێستگه‌ی په‌مپكردن (IT1)ی كرده‌وه‌و به‌وه‌ش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له رێگه‌ی بۆرییه نه‌وته كۆنه‌كه‌ی عێراق-توركیا، له‌دوای 12 ساڵ له راوه‌ستان ده‌ستی پێكرده‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه وتوشیه‌تی، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌هێزكردنی تواناكانی عێراق بۆ گواستنه‌وه‌و هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو و فره‌جۆركردنی ده‌روازه‌كانی هه‌نارده‌كردن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، تیره‌ی بۆرییه‌كه 46 ئینجه و توانای هه‌نارده‌ی ده‌گاته 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له قۆناغی یه‌كه‌مدا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی وێستگه‌ی دوه‌می په‌مپكردن، توانای هه‌نارده‌ی بگاته 500 به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه.