عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و ره‌وتی هه‌ڵوێست رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك بۆ پاراستنی هه‌ژمون و پاره‌كانی خۆیان له لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی، ده‌یانه‌وێت گه‌لی كورد له قه‌یرانی به قاچاخبردنی نه‌وته‌وه بگلێنن. ده‌شڵێت: داهاتی هه‌رێم بۆ گروپی دیاریكراو ده‌ڕوات. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، سوپاكه‌مان له‌سه‌ر سنووره‌كان جێگیر ده‌بێت نه‌ك له ناو شاره‌كاندا و حكومه‌تیش له تایبه‌تمه‌ندیی هه‌رێم تێده‌گات كه به خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كورد دروست بوه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی كردوه له نوێنه‌رانی هه‌ر سێ فراكسیۆنی كوردی "هاوپه‌یمان" له په‌رله‌مانی عێراق كه پێكهاتبون له رێبوار كه‌ریم، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست و موسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتو و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و شاندی یاوه‌ریان.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی بارودۆخی گشتیی وڵات له بواره جیاجیاكانیدا، هه‌روه‌ها گرنگیی یه‌كخستنی هه‌وڵی سه‌رجه‌م هێزه سیاسی و نیشتمانییه‌كان له‌پێناو به‌هێزكردنی سه‌قامگیری و پشتگیریكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی پلان و به‌رنامه‌كانی گه‌شه‌پێدان و خزمه‌تگوزاری.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وتویه‌تی "كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت ڕۆڵه‌كانی گه‌لی كوردمان تێوه‌بگلێنن له قه‌یرانی به‌قاچاخبردنی نه‌وت، له‌پێناو پاراستنی هه‌ژمون و پاره‌و هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانیان له لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی، داهاتی هه‌رێم بۆ گروپی دیاریكراو ده‌ڕوات و به‌سه‌ر گه‌لی عێراقدا دابه‌ش ناكرێت، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت سنوره‌كانی وڵات پڕ بن له كه‌لێن؛ هه‌ر بۆیه سوپاكه‌مان كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌خۆده‌گرێت له‌سه‌ر سنوره‌كان جێگیر ده‌بێت نه‌ك له ناو شاره‌كانداو حكومه‌تیش له تایبه‌تمه‌ندیی هه‌رێم تێده‌گات كه به خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كورد دروستبوه."
زه‌یدی هه‌روه‌ها جه‌ختی كردۆته‌وه له‌وه‌ی كه "حكومه‌ت به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی، كه له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی ئاسایش و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و یاسا له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا داڕێژراوه به پشتبه‌ستن به ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوری و یاساییه‌كانی"
سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق دوپاتیشی كردۆته‌وه كه "هیچ پاشگه‌زبونه‌وه‌یه‌ك نییه له پلانه‌كانی هێشتنه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، شوێنپێهه‌ڵگرتنی قاچاخچێتی و پاراستنی سامانه نیشتمانییه‌كان بۆ رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراق به هه‌مو پێكهاته‌كانییه‌وه"