لقی دابەشکردنی کارەبای کەرکووک، بە پشتبەستن بە نووسراوی کۆمپانیای گشتیی کارەبای باکوور، بە تۆمەتی «تانەدان، ناوزڕاندن، هاندان و بڵاوکردنەوەی وردەکارییەکانی گرێبەست»، سکاڵای یاسایی لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکووک لە دژی ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا تۆمار کرد.
ئاوێنە: کارەبای کەرکووک جەخت دەکاتەوە کە گرێبەستی «پڕۆژەی گۆڕانکاریی زیرەک» (لەگەڵ هاوپەیمانیی هەردوو کۆمپانیای ئەلڕاسخ و ئەلمەسیرە) گرێبەستێکی سیادییە و بەپێی یاساکانی کارەبا، بودجە و وەبەرهێنان واژۆ کراوە.
هاوکات لێدوانەکانی ناوبراو بە هۆکاری پاشەکشێی هاوبەشان لە پێدانی کرێی کارەبا، دابەزینی خوێندنەوەی پێوەرەکان، هاوکارینەکردن لە لابردنی زێدەڕۆییەکان و بەهەدەردانی سامانی گشتی دادەنێت.