شاسوار عەبدولواحید: داھاتی نەوتی و نانەوتی دەچێتە گیرفانی پارتی و یەکێتی و چەند خێزانێکی دیاریکراوەوە
  2026-11-27     

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، داھاتی نەوتی و نانەوتی ھەرێم دەچێتە گیرفانی پارتی و یەکێتی و چەند خێزانێکی دیاریکراوەوە. دەشێڵێت، ھەر حزبێک نەوێرێت ئەمانە بڵێت، فەرمانبەری پارتی و یەکێتییەو مانگانە پارەیان لێوەردەگرێت.

ئاوێنە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە پۆستێکدا لە سەکۆی ئێکس رایگەیاند، هەر حزبێک لە هەرێمی کوردستاندا خۆی بە ئۆپۆزسیۆن بناسێنێت و نەوێرێت ئەوەی لەم بڵاوکراوەیەدا ئاماژەمان پێکردوە بیڵێت، ئەوا حزبێکی ئۆپۆزسیۆن نییە، بەڵکو فەرمانبەرە لای دو حزبە سەرەکییەکە، یان مانگانە پارەیان لێ وەردەگرێت. قسەی لاستیکی، دووفاقی لە پێوەرەکاندا و کێشان بە دوو پێوانە، ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینە دروست ناکات.

وتوشیەتی، جەخت دەکەینەوە، ئێمە لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ بەرگری لە هیچ شتێک ناکەین کە لە بەرژەوەندی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان و عێراق بە گشتی نەبێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، داهاتی سامانە سروشتییەکان، دەروازە سنوورییەکان و داهاتە نانەوتییەکان دەچێتە گیرفانی دوو حزبە سەرەکییەکە و چەند خێزانێکی دیاریکراوەوە، لەبری ئەوەی سوودەکەی بۆ هاووڵاتییان بگەڕێتەوە.

ئەو وتوشیەتی، بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو، داوای شەفافیەت، بەهێزکردنی دامەزراوەکانی هەرێم، خستنەگەڕی خێروبێری وڵات بۆ خزمەتی هاووڵاتییان و پەرەپێدانی میدیای ئازاد، ئۆپۆزسیۆن و چاودێری داراییـمان کردووە. بەڵام لەبری بەدەمەوەهاتنی داواکارییەکانمان، تۆمەتباریان کردین، زیندانییان کردین و خستیانینە خانەی خیانەتەوە! نەیانزانی ئەو دەسەڵاتدارانەی پشت بە پارەی گەندەڵی دەبەستن لەبری گەل، ڕۆژێک دێت نە پارەکانیان ڕزگاریان دەکات، نە ئەوانەشی پارەی حەرامیان پێدەدەن.

ھێمای بۆ ئەوەش کردوە، پارەی کێڵگە نەوتییەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بۆ کوێ چوو؟ لە چیدا خەرج کرا؟ و کێ لێی سوودمەند بوو؟ چارەنووسی ئەو پارانە هەرچییەک بێت، دەبێت ئەوانەی وەریانگرتووە و لێی سوودمەند بوون بەرگری لەو کێڵگانە و بەرژەوەندییەکانیان بکەن. بەڵام هاووڵاتی کورد کە هیچ خێرێکی لەو کێڵگە و دەروازە سنوورییانە نەبینیوە، هیچ ئەرکێکی لەسەر نییە بەرگرییان لێ بکات.

وتوشیەتی، هێشتا کات بەسەرنەچووە! کاتی ئەوە هاتووە حکومەتێکی ڕزگاریی نیشتمانی پێکبهێنرێت، بە سەرۆکایەتی کەسایەتییەکی تەکنۆکرات، کە بەپێی ئەولەویەتەکانی هاووڵاتی و ئەوەی بۆی گرنگە کاربکات، شەفافیەت بخاتە پێشەوەی کارەکانی، دامەزراوەکان بەهێز بکات و سامان و داهاتەکان بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکانیان: ڕۆڵەکانی گەل.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمە هەڵوێستی ئێمەیە و ئەمەش ئەو ئۆپۆزسیۆنەیە کە سازش لەسەر مافی گەل ناکات، موجامەلەی گەندەڵکاران ناکات، دوفاق نییە و لە کاتی تەنگانە و ڕۆژی لێپرسینەوەشدا ڕزگاریان ناکات.

 

زۆرترین بینراو
شەرع، سیاسەتمەداری کورد ئیلهام ئەحمەدی وەک ئەندامی پەرلەمانی سوریا دەستنیشان کرد
شێخ مورشید خەزنەوی: پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان بژاردە نییە، بەڵکوو ئەرکە لەسەر هەموو کوردێک
زه‌یدی: كه‌سانێك هه‌ن بۆ پاراستنی هه‌ژمون و پاره‌كانی خۆیان ده‌یانه‌وێت گه‌لی كورد له‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وته‌وه‌ بگلێنن
مه‌سرور بارزانی: ئێمه‌ و یه‌كێتیش ئاماده‌ییمان نیشانداوه‌ كه‌ به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌غدا بكه‌ین
کەنەکە هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکانی بەغدا ڕادەگەیەنێت؛ داوای پابەندبوون بە دەستوور و یەکڕیزیی پارتی و یەکێتی دەکات
بەغدا دڵنیایی لە مووچە و نەبوونی جووڵەی سەربازی دەدات، بەڵام ململانێی دەروازە و کێڵگە نەوتییەکان بە کراوەیی دەمێنێتەوە
پاسەوانی سنووری عێراق دەستپێکردنی ڕێکارەکانی داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەکانی ڕاگەیاند
هێرشێکی خۆکوژی لە حەسەکە حەوت قوربانی لێدەکەوێتەوە؛ مەزڵوم عەبدی: مەترسیی شانە نوستووەکانی داعش هێشتا لەئارادایە
حکومەتی عێراق دەنگۆی جووڵەپێکردنی هێز بەرەو هەرێم ڕەتدەکاتەوە و جەخت لە بەردەوامیی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتیی نەوت دەکاتەوە
​نرخی کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی ڕاگەیەندرا؛ جێگری پارێزگاریش باس لە دۆخی سووتەمەنی دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×