پارتی و یه‌كێتی له راگه‌یه‌ندراوێكی كۆبونه‌وه‌ی باڵاكه‌ی ئه‌مڕۆیاندا رایده‌گه‌یه‌نن، هه‌ردولا كۆك بون له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری دیالۆگ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به یه‌كهه‌ڵوێستی و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه كه به هاوبه‌شی به‌رگری له مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی باڵای هه‌ردولادا رایده‌گه‌یه‌نن "كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به بارودۆخی تازه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به پرسە هه‌نووكه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان."
ئاماژه به‌وه‌شده‌ده‌ن "هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری دیالۆگ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به یه‌كهه‌ڵوێستی به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌ی ٢٠٢٦/١٢/١ كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و داكۆكیكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا و به هاوبه‌شی به‌رگریكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان."
ڕاگه‌يه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌ى وەفدی باڵاى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٠٢٦/١١/٢٨ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی، وەفدی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به بارودۆخی تازه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و یه‌كخستنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به پرسە هه‌نووكه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری دیالۆگ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به یه‌كهه‌ڵوێستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ٢٠٢٦/١٢/١ كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و داكۆكیكردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا و به هاوبه‌شی به‌رگریكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.