ئۆجەلان داوا لەیەکێتیو پارتی دەکات کۆتایی بەناکۆکیەکانیان بهێننو دەڵێت "بەڕەهایی دەبێت کۆتایی بەو گرژییە بێت".
ئاوێنە: بەپێی راپۆرتێکی بی بی سی تورکی، ئۆجەلان لەدوایین دیداریدا لەبارەی گرژییە سیاسییەکانی نێوان هەولێرو سلێمانی سەبارەت بەپێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێدوانی داوە.
ئۆجەلان ڕایگەیاندووە کە بە ڕەهایی دەبێت کۆتایی بەو گرژییە بێت، هۆشداریشی داوە کە بەردەوامبوونی ناکۆکییەکانی ئێستا دەبێتە هۆی زیان بۆ خەڵکی ناوچەکە.
ئۆجەلان ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو پرسە "هەژموونی دوو بنەماڵە یان دوو حزب" نییە، هەماهەنگی نێوان هەولێرو سلێمانی گرنگە بۆ ئەو پڕۆسەی ئاشتییەی کە لەتورکیا بەڕێوەدەچێت.