شەپۆلێکی بەرفراوانی باران و بەفر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشداریی لافاو و دابەزینی پلەکانی گەرما دەدرێت
  2026-11-27     

​شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی نوێ و سەرتاسەریی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و هاوکات هۆشداریی ئەگەری دروستبوونی لافاو و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما دەدات.

ئاوێنە: ​شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی، ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە (29ـی تشرینی دووەمی 2026)، شەپۆلێکی نوێی بارانبارینی سەرتاسەری لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکات و کاریگەرییەکانی سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.

​بەپێی پێشبینییەکانی ئەو شارەزایە، شەپۆلەکە سروشتێکی ناجێگیری دەبێت و تاوەبارانی بەلێزمە، هەورەبرووسکە و چالاکبوونی خێرایی بای لەگەڵدا دەبێت. هەروەها جەختی کردووەتەوە کە بەهۆی بارینی ڕێژەیەکی زۆری بارانی بەخوڕ لە ماوەیەکی کورتدا، ئەگەری دروستبوونی لافاو لەو ناوچانەدا هەیە کە ساڵانە مەترسیی لافاویان لەسەرە.

​سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەکان و گۆڕانکاریی پلەکانی گەرما، شاڵاو هیدایەت ڕوونی کردووەتەوە کە بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە ڕێژەی 5 بۆ 7 پلەی سیلیزی دادەبەزن. هاوکات پێشبینی دەکات ئەم ناجێگیرییەی کەشوهەوا بە شێوەی پچڕپچڕ و ناوبەناو تاوەکو نزیکەی ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەم (مانگی 12) بەردەوامیی هەبێت.

زۆرترین بینراو
شەرع، سیاسەتمەداری کورد ئیلهام ئەحمەدی وەک ئەندامی پەرلەمانی سوریا دەستنیشان کرد
شێخ مورشید خەزنەوی: پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان بژاردە نییە، بەڵکوو ئەرکە لەسەر هەموو کوردێک
زه‌یدی: كه‌سانێك هه‌ن بۆ پاراستنی هه‌ژمون و پاره‌كانی خۆیان ده‌یانه‌وێت گه‌لی كورد له‌ به‌قاچاخبردنی نه‌وته‌وه‌ بگلێنن
مه‌سرور بارزانی: ئێمه‌ و یه‌كێتیش ئاماده‌ییمان نیشانداوه‌ كه‌ به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌غدا بكه‌ین
کەنەکە هەڵوێستی لەسەر بڕیارەکانی بەغدا ڕادەگەیەنێت؛ داوای پابەندبوون بە دەستوور و یەکڕیزیی پارتی و یەکێتی دەکات
بەغدا دڵنیایی لە مووچە و نەبوونی جووڵەی سەربازی دەدات، بەڵام ململانێی دەروازە و کێڵگە نەوتییەکان بە کراوەیی دەمێنێتەوە
پاسەوانی سنووری عێراق دەستپێکردنی ڕێکارەکانی داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەکانی ڕاگەیاند
هێرشێکی خۆکوژی لە حەسەکە حەوت قوربانی لێدەکەوێتەوە؛ مەزڵوم عەبدی: مەترسیی شانە نوستووەکانی داعش هێشتا لەئارادایە
حکومەتی عێراق دەنگۆی جووڵەپێکردنی هێز بەرەو هەرێم ڕەتدەکاتەوە و جەخت لە بەردەوامیی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتیی نەوت دەکاتەوە
​نرخی کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی ڕاگەیەندرا؛ جێگری پارێزگاریش باس لە دۆخی سووتەمەنی دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×