شاسوار عه‌بدواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له به‌غدا له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبۆته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت، زه‌یدی دڵنایی پێداوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئامانجیان شه‌ڕ نییه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و یه‌ك قه‌تره خوێنی خه‌ڵك ناڕێژرێت به‌ڵكو ئامانجیان ئه‌وه‌یان بیره نه‌وته‌كان و ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێم لای به‌غدا بن. ده‌شڵێت، زه‌یدی پێشی وتم، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نابه‌ن.
ئاوێنه: شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی راگه‌یان "ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراقی دیدارێکمان هەبو لە بەغدا. سەرۆک وەزیران پەیامێکی هەبو بۆ خەڵکی کوردستان وتی زۆر زۆر مه‌بەستمە ئەمە بگەیه‌نیت. ئەو باسی ئەوەی کرد وتی، به‌هیچ شێوەیەک یەک قەترە خوێنی کەس ناڕژێت و ئامانجی ئێمە خوانەخواستە شەڕ نییە."
شاسوار عه‌بدولواحید ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زه‌یدی وتی، "ئامانجی ئێمە تەنها ئەم خاڵەیە: ئەو بیرە نەوتانەی کە ئێستا نەوتەکەی دەڕواتە دەرەوە و پارەکەی کەس نازانێت بۆ کێیە، لەگەڵ خاڵە سنورییەکان، ئەمانەوێت بە دەست حکومەتی مەرکەزییەوە بن، بۆ ئەوەی بزانین داهاتەکەی چەندە، بێتەوە بەغدا و لەبه‌غداوه موچەی خۆتان، پارەی پڕۆژە، پارەی وەبەرهێنان، هەمو حەقی خەڵکی کوردستان ده‌نێرین."
به‌قسه‌ی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتوشیه‌تی، "ئێمە بە هیچ شێوەیەک دەست نابەین بۆ موچەی فەرمانبەران، وتیشی، خۆی ئێستا ئەوە ناکۆکیمان له‌نێواندایه، ئێمە ئەمانتوانی موچە نەنێرین، بەڵام موچە دەنێرین و کێشە نییە، بەڵام ئێمە ئەمانەوێت ئەو نەوتەی کە پارەکەی دەچێتە گیرفانی دو سێ کەسەوە لەگەڵ داهاتی خاڵە سنورییەکان کە نە بۆ ئێوەیە نە بۆ ئێمەیە، ئەمانەوێت بە دەست حکومەتی مەرکەزییەوە بێت."
شاسوار عه‌بدولواحید له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بۆ نه‌وه‌ی نوێ دو خاڵ گرنگن، "یەکەمیان کە ئەم بابه‌ته تەنها پێوەستە بە بیرە نەوتەکان و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی بە خاکی کوردستان و بە خەڵکی کوردستان و خوانەخواستە ڕشتنی خوێنی خەڵکەوە نییە. دوەم، حەز دەکەم هه‌مو خەڵکی کوردستان بزانێت کە ئێمە به‌رگری لە نەوتی دزی ناکەین، به‌رگری لەو کەسانە ناکەین کە پارەی قوتی خەڵک دەخەنە گیرفانیانەوە."
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "لە مانگی سێی 2023ه‌وه کە دادگای پاریس نەوتی هەرێمی ڕاگرت تا ئەمڕۆ سێ ساڵ و 10 مانگە، یەک دینار، یەک فلسی نەوت نەهاتوەتە ناو خەزێنەی وەزارەتی داراییەکەی حکومەتی هەرێمی خۆشمان، بۆ خەڵکیش خه‌رج نەکراوە. ئەم هەمو پارەیە كه ملیارەها دۆلاره چۆتە کوێ؟ ئەوەیە پرسیارەکە. بۆیە ئەگەر دەسەڵاتی کوردی دڵی بە وڵاتەکەی خۆی بسوتایه، خەڵکی بە خەیاڵدا بهاتایە، شەفافییەتمان هەبوایە، دامەزراوەکانمان به‌هێز بونایه، داهاتی ئەو نەوت و ئه‌وه‌ی کە هەمانە بۆ خەڵکەکە بوایە، بە وەڵاهی من یەکەم کەس بوم به‌رگریم لێ دەکرد، بەڵام من به‌رگری لە پارەی دزی ناکەم."